٨ نیسان ٢٠٢٠ - ٠٩:٢٥
ئێران ساڵی ڕابردوو ١٢٢ دەسکەوتی نوێی لە بواری ناڤۆکی بووە

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی ئەو ڕێکخراوە ساڵی ڕابردوو ١٢٢ دەسکەوتی نوێی لە بواری ناڤۆکیدا بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەلی ئەکبەر ساڵحی جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە پەیامێکدا وێرای بەرزڕاگرتنی رۆژی نیشتمانی پیشەسازی ناڤۆکی، ڕایگەیاند: ١٢٢ دەسکەوتی نوێی ئەو ڕێکخراوە لە ساڵی رابردوودا لە سای هەوڵی ماندوونەناسانەی خێڵی توێژەرانی وڵات، مزگینی‌دەری دەسپێکی وەرزێکی نوێیە لە گەشەی هەمەلایەنەی چالاکییەکانی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران.

ڕاشیگەیاند: پەرەدانی زیاتر بە بەرهەم و خزمەتی هاوپەیوەند بە کەرتی پزیشکی ناڤۆکی و دابین کردنی دەرمانیی ناوەندە دەرمانی و تەندروستییەکانی وڵات لە دەفرایەتییەکی زۆر و بەربڵاو لە قۆناغی ئەنجامدانی بە پەلەیە.

ناوبراو دابین کردنی پێداویستییەکان لە بواری پزیشکی ناڤۆکی لە قۆناغی گەمارۆ زاڵمانەکانی بە ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقی زانی و جەختی کرد: شێلگیرانە  بەردەوام دەبین لە پێشخستنی ئامانجە بەرزە دیاری کراوەکان لە بەشی سووڕگەی سووتەمەنی ناڤۆکی و پێشکەوتن لە پلانی چێکردنی یەکەی ٢ و ٣ی وزەخانەی ئەتۆمی بووشێهر و گەشەی تەکنۆلۆژیای نوێی ناڤۆکی.

...........
340